به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «ستار ئاغا عومەر» قایم قامی ناوچەی «قوش تەپە» ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: حەوت ڕۆکێتی ١٢٢ میلی مەتری لە ناوچەکانی گردوپەڕی چوار گوندی ناوچەی «قوش تەپە»ی باشووری پارێزگای ھەولێری ھەرێمی کوردستان کەوتووە.
قایم قامی ناوچەی «قوش تەپە» وتی: کەسانی نەناسراو ئەو ڕۆکێتانەیان ھاویشتووەو ھێزەکانی ئاسایشتیش خەریکی لێکۆڵینەوەن لەم بارەیەوە. ھێشتا لە بارەی وردیاتی ھێرشەکە ھیچ ڕاپۆرتێک بڵاو نەبووەتەوە.
لێژنەی باڵای سەربازیی ھاوھەتگی لە نێوان دەوڵەتی ناوەندی و ھەرێمی کوردستان لە کۆتایی مانگی ڕابردوو باسی ڕێککەوتنی بەغداو ھەولێری کرد لە سەر پێکھێنانی تاقمگەلی ئاسایشتیی ھاوبەش لە ناوچە پاڵدەستەکاندا.
342/